بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویسلی فۆفانا (یاریزانی تۆپی پێ)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ویسلی فۆفانا (یاریزانی تۆپی پێ)
ئەزموونی گەنجی
٢٠٠٦–٢٠٠٨ ڕیپۆس ڤیترۆلێس
٢٠٠٨–٢٠١٠ باسین مینێر
2010–2011 پێنێس میرابو
٢٠١١–٢٠١٥ یێل ئەیر
٢٠١٥–٢٠١٨ ساینت ئیتیان
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠١٩–٢٠١٩ ساینت ئیتیان ٢١ (٠)
٢٠١٩–٢٠٢٠ ساینت ئیتیان ٢٠ (١)
٢٠٢٠- لیستەر سیتی ٣٧ (٠)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠٢٠- فەڕەنسای خوار ٢١ ساڵان ٥ (٠)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ١٣ ئابی ٢٠٢٢.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of ٦ حوزەیرانی ٢٠٢٢

ویسلی فۆفانا (لەدایکبووی ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٠)یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری فەڕەنسییە کە وەک بەرگریکار یاری دەکات لە خولی پرێمییەرلیگدا بۆ یانەی لیستەر سیتی.

ژیانی سەرەتایی و کەسی

[دەستکاری]

فۆفانا لە مارسێلیا لە شاری بۆش-د-رۆن لە فەڕەنسا لەدایکبووە.[٤] باوکی ئیڤۆریایە، لەکاتێکدا دایکی فەڕەنسییە.[٥] یەکێکە لە شەش منداڵی خێزانەکە، لە تەمەنی شەش ساڵیدا دەستی بە یاری تۆپی پێ کرد و لەو کاتەدا یاری دەکرد بۆ یانەی ڕیپۆس ڤیتڕۆڵز.[٦]

فۆفان لە ڕوویی دینییەوە موسوڵمانە. لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢١، لە دوای کاتژمێرێک یاریکردن دانیشت لە کاتی بردنەوەی ٣–٠ی لیستەر بەرامبەر یانەی وێست برۆمیچ ئەلبیۆن، لەکاتێکدا فۆفانا بەڕۆژوو بوو بۆ مانگی ڕەمەزان.[٧] لە یاریی دواتردا بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس، یارییەکە وەستێنرا دوای نیو کاتژمێر بۆ ڕێگەدان بە فۆفانا و شێخۆ کوایەتێ بۆ ئەوەی ڕۆژووەکەیان لە مانگی ڕەمەزاندا بشکێنن.[٨]

کاروانی یانە

[دەستکاری]

ساینت ئیتیان

[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١٥ ەوە لە سیستەمی لاوانیان بووە، فۆفانا یەکەمین گرێبەستی پیشەگەری خۆی لەگەڵ ساینت ئیتیان واژوو کرد لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٨.[٩] یەکەمین یاری خۆی بۆ یانەکە ئەنجامدا لە بردنەوەی ٣–٠ لە خولی ناوخۆی فەڕەنسیدا (لیگ١) بەرامبەر نیس لە ١٨ی ئایاری ٢٠١٩.[١٠]

لیستەر سیتی

[دەستکاری]

فۆفانا لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ گواسترایەوە خولی پرێمیەرلیگ بۆ یانەی لیستەر سیتی ئینگلتەرا و گرێبەستێکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ واژوو کرد.[١١] تێچووی گواستنەوە کە درا بە ساینت ئیتیان گەیشتە ٣٦٫٥ ملیۆن پاوەند.[١٢] لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢١، فۆفانا خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی لیستەر سیتی بردەوە دوای ئەوەی لەلایەن ھاندەرانی یانەکەوە دەنگدرا.[١٣]

لە ٤ی ئابی ٢٠٢١، لە کاتی یارییەکی دۆستانەی پێش وەرز بەرامبەر ڤیاڕیال، فۆفانا قاچێکی شکا دوای ئەوەی لە ھەڵێکدا لەلایەن فێر نینۆ بەر لێدان کەوت[١٤] لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٢، فۆفانا یەکەم یاری خۆی ئەنجامدا لەدوای پێکانەکەی، گۆڵێکی تۆمار کرد لە دۆڕاندنیان بەرامبەر ستەید ڕێنسی فەڕەنسی لە خولی کۆنفڕانسی ئەورووپا کە وای کرد لیستەر بگاتە قۆناغی داھاتوو بە ئەنجامی ھەردوو یاری ٣–٢.[١٥] لە سەرەتای وەرزی ٢٠٢٢–٢٣ دا لیستەر سیتی فۆفانای نارد بۆ تیمی خوار ٢٣ ساڵان بۆ ڕاھێنان بەھۆی ویستی یاریزانەکە بۆ ڕۆیشتن.[١٦]

ئاماری کاروانی وەرزشی

[دەستکاری]
ھەتا ١٣ ئابی ٢٠٢٢[١٧]
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانە وەرز خول جامی نیشتیمانی جامی خول ئەورووپا کۆی گشتی
ئاست یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
ساینت ئیتیان ٢٠١٨–١٩ لیگ ١ ٢ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ - ٢ ٠
٢٠١٩–٢٠ لیگ ١ ١٤ ١ ٦ ١ ٢ ٠ ٢ ٠ ٢٤ ٢
٢٠٢٠–٢١ لیگ ١ ٤ ٠ - - - ٤ ٠
کۆی گشتی ٢٠ ١ ٦ ١ ٢ ٠ ٢ ٠ ٣٠ ٢
لیستەر سیتی ٢٠٢٠–٢١ پرێمیەرلیگ ٢٨ ٠ ٤ ٠ ٠ ٠ ٦ ٠ ٣٨ ٠
٢٠٢١–٢٢ پرێمییەرلیگ ٧ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٥ ١ ١٢ ١
٢٠٢٢–٢٣ پرێمییەرلیگ ٢ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ - ٢ ٠
کۆی گشتی ٣٧ ٠ ٤ ٠ ٠ ٠ ١١ ١ ٥٢ ١
تەواوی کاروانی وەرزشی ٥٧ ١ ١٠ ١ ٢ ٠ ١٣ ١ ٨٢ ٣


خەڵاتەکان

[دەستکاری]

ساینت ئیتیان

  • دووەم لە جامی فەڕەنسا: ٢٠١٩–٢٠[١٨]

لیستەر سیتی

  • جامی تۆپی پێی ئینگلتەرا (ئێف ئەی): ٢٠٢٠–٢١[١٩]

تاکەکەسی

  • تیمی جیھانیی لاوان خوار ٢٠ ساڵان IFFHS: 2020[٢٠]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Wesley Fofana: Overview». ESPN. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. ^ «Wesley Fofana: Overview». Premier League. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. ^ «Wesley Fofana: Profile». worldfootball.net. HEIM:SPIEL. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. ^ «Wesley Fofana». L'Équipe (بە فەرەنسی). Paris. لە 29 December 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  5. ^ «France ou Côte d'Ivoire? La réponse de Wesley Fofana est tombée !». ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.
  6. ^ Hendrix، Hale (٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠). «Wesley Fofana Childhood Story Plus Untold Biography Facts». LifeBogger (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. ^ Blackwell، Jordan (23 April 2021). «Brendan Rodgers to protect 'remarkable' Wesley Fofana during Ramadan». Leicestershire Live. لە 23 April 2021 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  8. ^ «Wesley Fofana: Leicester defender thanks Premier League after being allowed to break Ramadan fast mid-game». Sky Sports.
  9. ^ @ASSEofficiel. «Wesley Fofana signe professionnel». ASSE.fr.
  10. ^ «AS Saint-Etienne - OGC Nice (3-0) - Saison 2018/2019 - Ligue 1 Conforama». www.lfp.fr.
  11. ^ «Wesley Fofana: Leicester sign French defender from Saint-Etienne on five-year contract». BBC Sport. ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠. لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  12. ^ Romano، Fabrizio (29 September 2020). «Leicester agree £36.5m deal to sign Wesley Fofana from St Etienne». The Guardian. لە 23 January 2021 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  13. ^ «Tielemans Scoops Player Of The Season Double». Leicester City F.C. ٢١ی ئایاری ٢٠٢١. لە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  14. ^ «Wesley Fofana: Leicester City defender suffers broken leg in friendly». BBC Sport. 5 August 2021. لە 5 August 2021 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  15. ^ «Wesley Fofana marks Leicester comeback with decisive goal at Rennes». The Guardian. 17 March 2022. لە 18 March 2022 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  16. ^ «Brendan Rodgers sends Fofana to U23 for Training after Chelsea Rumours». Arabic Roulette.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  17. ^ ویسلی فۆفانا لە ساکروێی
  18. ^ «Mbappé suffers ankle injury as PSG beat 10-man Saint-Étienne to lift French Cup». The Guardian. ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٠. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  19. ^ McNulty، Phil (15 May 2021). «Chelsea 0–1 Leicester City». BBC Sport. لە 15 May 2021 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  20. ^ «IFFHS».